چەند پێشنیازێك بۆ زیادكردنی داهات لە عیراق دەخرێتەروو

مشاهدات

 


بە ئامانجی زیادكردنی داهاتە گشتیەكانی دەوڵەت سەنتەری عیراق بۆگەشەپێدانی یاسایی 11 پێشنیازی خستۆتەروو كە لەرێگەیانەوە دەتوانرێت قەبارەی داهاتەكان ساڵانە 23 ملیار دۆلار زیادبكرێت .

لەوبارەشەوە سەنتەرەكە ئاماژەی بە جێبەجێكردنی كرداریانەی ئەو كارنامە سپییە كردووە كە حكومەتی عیراق پێشكەشی پەرلەمانی كردووەو لە نوسراوێكیشدا بۆ هەرسێ‌ سەرۆكایەتیەكەی عیراق چارەسەری كێشەو گرفتە داراییەكانی بەپێی یاساو بڕگە كارپێكراوەكانی دەستور شیكردۆتەوە هەروەك باسی لەوەشكردوە كە كارنامەی سپی حكومەت بۆ ئەنجامدانی چاكسازی ناتوانرێت لەئێستادا هەندێك برگەی جێبەجێ‌ بكرێت و بەشێكیشیان كاتی زۆر دەوێت .

پێشنیازیشكردوە كە وەك تەئمینانی باج و گومرگی رێژەی سەدا 10ی پارەو پول لەو حەواڵە داراییانە ببردرێت كە لەرێگەی بانكە تایبەتەكان وزیادكردنەكانی دراوەوە ئەنجام دەدرێت و سوود لە جیاوازی نرخی فرۆشی دۆلاریش لە بانكەكان وەربگرێت لەگەڵ چەند بابەتێكی تری پەیوەست بە چاودێریكردنی داهات وفرۆشتنی نەوت وبەرهەمەكانی سوتەمەنی و سەپاندی رسومات لەسەر ئەو كەسانەی لە فركەخانەكانەوە گەشت دەكەن لەگەڵ دانانی تەئمینانی باج لەسەر كۆمپانیاكانی پەیوەندی مۆبایل بەرێژەی سەدا 20 وكۆمپانیاكانی نەوت بەرێژەی سەدا 10 وكۆمپانیا پیشەسازیەكانی تر ...

تعليقات

أحدث أقدم