بەهۆی كۆرۆناوە كەرتی گەشتیاری هەرێم 200 ملیۆن دۆلار زیانی كردووە

مشاهدات

 


بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو كاریگەریەكانی وگرتنبەری رێكارەكانی خۆپارێًزیەوە كەرتی گەشتیاری لە هەرێم زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار زیانی بەركردووە .


لەوبارەیەشەوە نادر رۆستی وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند: زیانەكانی كەرتی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان بەهۆی بڵاوبونەوەی كۆرۆناوە گەیشتۆتە زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلارو بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانەكان و گەرانەوەی بۆ دۆخی پێش بڵاوبونەوەی پەتاكەش زیاتر لە ساڵێك ماوەیان پێویستە .


وتیشی: ئێستا دووبارە ژیان بۆ كەرتی گەشتیاری لە هەرێم گەراوەتەوە بەڵام بە ووریایی وگرتنەبەری رێوشوێنێكی توندی خۆپارێزییەوە . ئاماژەی بەوەشكرد بەهۆی خراپی دۆخی ئابوری ودواكەوتنی پێدانی مووچەی فەرمانبەران وكەمی ژمارەی گەشتیارانەوە هێشتا دۆخی كەرتی گەشتیاری هەرێم لە دۆخێكی پاشەكشێكردوودایەو بەوەش گرفتی تری لێ‌ دەكەوێتەوە لەوانەش زیادبوونی رێژەی بێكاری لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە ...


تعليقات

أحدث أقدم