نازه نین الجاف
لەسەر هەورە سپیەکان وەک پەریەکی گەشاوە لە پانتایی ئاسمانێکی بێگەرد کە دەنگی باڵندەکان وخۆشی وترپەی دڵم تێکەڵ بەیەکتری بوون .
بەرەو بەشەکەی ترم وخەونەکانم ئەوەی مێشک ودڵ وهەستم هەڵیبژاردبوو بەڕێ کەوتم .
بەرەو ژیانێکی بێ کۆتایی پڕ لەئەزموون وزانیاری
وئارامی،بەسەری پەنجەکانم نۆتەی ئاوازێکی نوێم نوسیەوە
کەهەموو گەردونم بەسەما هێنابوو. ،لەگەڵ هەر هەنگاوێکمدا
بەرەو تروسکی روناکی پێشوازیم لێ دەکرا .
بەرەو گلێنەی چاوێکی گەشاوە وەکو خۆر، قژێکی سپی وەک
بەفری بەر کەنار دەریاکان لە شەوەزەنگی زستاندا دەدرەوشایەوە .
بەرەو ئامێزێکی نامۆ بەڵام وەک ئەوەی ئاشناییەکی دێرینمان
هەبوبێت .
وەکوو ڕێگا وونبوێک لە جەرگەی دارستانێکی تاریک یاخود وەکو
منداڵێکی بێ لانە وبێ ناونیشان دوور لەزێدی خۆی ، یان وەکوو
تابلۆیەکی تەواو نەکراوی لەیاد کراو لەسوچێکی تاریک جێ هێشتراو وەک ئەوەی لە رووبارێکی زەلکاو نقومی گێژەڵۆکەی ئازارەکانم بووم .
دواجار ڕیشاڵی مۆمێک کەخۆی دەسوتاند بۆ ڕوناک کردنەوەو ڕێڕەوی کردنم بەرەو ڕێگایەکی ڕوون وئاسودە .
وەک ئەوەی بڕیاری دابوو تا دوا قەترە خۆی بسوتێنێ وبمگەیەنێتە کەنارێکی ئارام


إرسال تعليق