سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ پارێزگاری سلێمانی نیگەرانی خۆی لە دۆخی نالەباری ئەمنی پارێزگاکە دەربڕی

مشاهدات


 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دۆخی سلێمانی لەگەڵ پارێزگاری شارەکە تاوتوێ دەکات.

شەوی شەممە (15ـی نیسان/ئێپڕڵی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، لە بارودۆخی دەڤەری سلێمانی وپاراستنی ئاسایش وئارامی ئەو دەڤەرەی پرسی . سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی نیگەرانی خۆی لە دۆخی نالەباری ئەمنی پارێزگای سلێمانی دەربڕی وپاڵپشتی حکومەتی بودابینکردنی پاراستنی ئاسایش وسەقامگیری زیاتری ناوچەکە بە پارێزگار راگەیاند.

تعليقات

أحدث أقدم