گوته‌بێژی كۆشكی سپی : هاووڵاتییه‌كمان له‌ عێراق كوژراوه‌

مشاهدات

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (7ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022) سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ عێراق . هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی ستیفن تڕۆڵ كه‌ ته‌مه‌نی 45 ساڵه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی كه‌ڕاده‌ی شاری به‌غدا كوژراوه ‌. له‌وباره‌یه‌وه‌ كارین جان پیه‌ر گوته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی له‌ به‌غدا له‌ هێرشێكی چه‌كداریدا كوژرا . پیه‌ر گوتیشی : "له‌گه‌ڵ تیمه‌كانمان له‌ به‌غدا قسه‌ ده‌كه‌ین ". پێشتر ئه‌و سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌ی عێراق راشیگه‌یاندبوو ته‌رمی هاووڵاتییه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ وبه‌گوێره‌ی راپۆرتی پزیشكی له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌لێكردن كوژاروه ‌. زیاتر گوتی ئه‌و هاووڵاتییه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌ له‌ رێكخراوێكی فریاگوزاری له‌ عێراق كاریكردووه ‌.


تعليقات

أحدث أقدم