ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە پێشوازیمان لە بەڕێز هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح کرد.

مشاهدات


 

لە دانیشتنەکەدا دوا رەوشی عێراق وپەیوەندییەکانی هەرێم وبەغدا گفتوگۆی لەسەر کرا .

 

سەرۆکی ھاوپەیمانێێ فەتح ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان وسەرکردایەتیەکەی رۆلێکی کارایان لە هاوکێشە سیاسییەکانی عێراقدا هەیە بۆیە پێویستە هەموو لایەنەکان وپێکهاتەکانی عێراق ڕێگەی گفتوگۆ بگرنەبەر وهەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە تاکو عێراق لەودۆخە مەترسیدارە رزگار بکەن .

 

پالپشتیی حکومەتی هەرێمان بۆ هەموو جۆرە دانوستان وگفتوگەیەک دەربڕی کە لە سەر بنەمای یەکترقبولکردن وبەهێز کردنی متمانەی نێوان گشت پێکهاتەکانی عێراق بێت . هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە پێکهاتەکانی عێراق زۆر بەرژەوەندیی هاوبەشیان هەیە کە دەکرێت ببنە بنەمای لەیەکتر نزیکبوونەوە وچارەسەری کێشەکان .

 

سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە جێبەجێ کردنی دەستور لە بەرژەوەندیی هەموو پێکهاتەکانە وعێراق دەخاتە سەر ڕاستەڕێی پێشکەوتن وبووژانەوە .


تعليقات

أحدث أقدم