له میانه‌ی دیداره‌كه‌دا،گفتوگۆ له‌باره‌ی
ته‌واوی دۆسییه نیشتمانییه‌كان وئەو پرسانه کرا کە بۆ ژیانی هاووڵاتیان
گرنگن هەروەها پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییەکان وڕێگه‌كانی به‌رده‌وامیدان به كاری
هاوبه‌ش له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تاووتوێ کران به‌و ئاراسته‌یه‌ی كه ئاسایشی
خۆراك بۆ ته‌واوی عێراقییه‌كان ده‌سته‌به‌ربكات وبه‌رده‌وامی به دابینكردنی
شایستە کانیان بدات وژیانێكی سەربەرزانەیان بۆگه‌ره‌نتی بكرێت.
هه‌ردوولا به توندی ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیایان بۆسه‌رخاكی عێراق سەرکۆنە وئیدانه كرد به‌تایبه‌ت هێرشی ئه‌م دواییه كه‌به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی بێ‌تاوان بوونه قوربانی جه‌ختیش له گرنگیی ڕێككه‌وتن له‌سه‌ردیدگایه‌كی یه‌كگرتوو بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەوده‌ستدرێژییه ولێكۆڵینه‌وه له هۆكارەکانی كرایه‌وه به‌و ئاراسته‌یه‌ی كه سه‌روه‌ری عێراق بپارێزرێت و كار له‌سه‌رئه‌وه بكرێت، له ئاینده‌دا پێشێل نه‌كرێت. هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگیی ئه‌منیی له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی فیدراڵ وهێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و‌گرنگی به‌رده‌وامیدان به‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش وڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی دیكه کرا ئه‌مه‌ش له‌پێناو دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ی جارێكی دیكه نه‌بنه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی عێراق .
له دیدارەکەدا ڕێگه چاره‌كان بۆ لێکەوتەکانی ته‌حه‌دیاتی ئابووری تاووتوێ كران كه جیهان وناوچه‌كه پێیدا تێ دەپەڕن هه‌روه‌ها گرنگیی ڕه‌خساندنی دۆخێكی گونجاو بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری له‌مباره‌شه‌وه جه‌خت له گرنگی به‌هێزكردنی میكانیزمه‌كانی هاوكاری وهه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش له نێوان حكومه‌تی فیدراڵ وحكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه له‌پێناو باشكردنی ژینگه‌ی كار ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنەران وفراوانكردن وزیاترکردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات . هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ڕێککەوتن كرا له‌سه‌رقووڵكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ ووه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وبه‌رده‌وامیدان .
ودرێژەدان به كاركردن له‌پێناو گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێکی هاوبه‌ش وگەیشتن بە حاڵه‌تێكی یەکگرتوو لە بەڕێوەبردنی دۆسیه‌ی نەوتدا بە شێوەیەك کە بەرژەوەندی باڵای گەلی عێراق بەدەست بهێنێت . له كۆتایی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدرال جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی كاركردن به گیانی یه‌ك تیمی وگرنگیدان به شتە هاوبه‌شەکان کردەوە به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئاسایش وسه‌قامگیری وبه‌ره‌وپێشچوون بۆ گه‌لی عێراق به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه دابین بكات.
إرسال تعليق