ئەمڕۆ شەممە 23ی تەمموز لەگەڵ بەڕێز فائق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووینەوە

مشاهدات


 

 

لە دیدارەکەدا گفتوگۆمان دەربارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان وحکومەتی فیدرالی لە سەر بنەمای دەستوور کرد . جەختمان لەوە کردەوە کە دەبێ وەکو قەوارەیەکی فیدرالی ودەستووری مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بکرێت . سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری پشتگیریی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم وحکومەتی فیدرالی لە ڕێگەی گفتوگۆ وبەپێی دەستوور دەربڕی کە لە بەرژەوەندی ھەموو ھاووڵاتییانی عێراقدا بێت .

تعليقات

أحدث أقدم