پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

مشاهدات

 

 

 

ئەمڕۆ داوام لە وەزارەتی ناوخۆ کرد هەرچی شوێنی چەک فرۆشتن هەیە دابخرێن وهەرچی چەکی بێ مۆڵەتە دەستی بە سەردا بگرن بۆ ئەوەی چیتر نەبنە ھەڕەشە بۆ سەر ژیانی خەڵک.

ئێمە ئاسایشی خەڵک ووڵاتی خۆمان ناکەینە قوربانی خراپکاران وقاچاخچییان وهەلپەرستان . داوا لە خەلکی کوردستان دەکەم چەکی بێ مۆڵەت ڕادەستی حکومەت بکەن وخۆیان بەشداربن لە پرۆسەی پاککردنەوەی کوردستان لە چەکی بێ مۆڵەت. دواتر بە پێی یاسا بابەتی مامەڵەکردن بە چەک ڕێک دەخرێتەوە.

داواش لە دادگاکان دەکەم چاوپۆشی وکەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی یاسا نەکەن ودڵنیاشیان دەکەمەوە کە بە هەموو شێوەیەک پاڵپشت وهاوکاریان دەبین.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
30ی حوزەیرانی2022

تعليقات

أحدث أقدم