مجلس أمن إقليم كوردستان يطيح بشبكة إرهابية ويحبط مخططاتها . دەستگیرکردنى تۆڕێکى تیرۆریستی و پووچەڵکردنەوەى پیلانەکانیان .

مشاهدات

 


لە هەوڵە بەردەوامەکانى دەزگاکانى ئەنجوومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان بۆ پووچەڵکردنەوەى پیلانى تیرۆریستان دژى کوردستان زانیاریی دروست بە دەست هات کە (حجى عبدالله - خەلیفەى گرووپى تیرۆریستیی داعش) فەرمانى داوە بە هەریەك لە (حارث - والى شمال / کوردستان) و (أبو ولید - ئەمیرى ئەمنى ولایەتى شمال) بۆ ئەنجامدانى کردەوەى تیرۆریستى راستەوخۆ تیرۆریستانى شانەکە ئاشکرا کران ولە ئۆپراسیۆنێکى سەرکەوتوو توانرا تەواوى تیرۆریستەکانى شانەکە دەستگیر بکرێن.

لە ئەنجامى لێکۆڵینەوە دەرکەوت تیرۆریستەکان بەنیازبوون لەڕێگاى (بۆمبى چێنراو - عبوە) و (دەمانچەى بێ دەنگ - کاتم صوت) کردەوەکان ئەنجام بدەن ولە سەرەتاى مانگى (2/2021) دوو ئەندامى گرووپەکەیان سەرەتا نەتوانراوە راستەوخۆ داخلى کوردستان بن بۆیە بە قاچاخ لە سووریاوە گواستراونەتەوە بۆ تورکیا پاشان بۆ ئێران ولەوێشەوە بۆ شارۆچکەى رانیە و پاشان گەیشتوونەتە شارى هەولێر.

تیرۆریستانى دەستگیرکراو بریتین لە (یاسر على احمد نویران ناسراو بە ابو عمار) و(ماجد حسن صالح صایل ناسراو بە على) و(حسن على عنیزان حمد ناسراو بە سعود) و (فراس حسن حمودى حسین) و (مخلد ابراهیم محمد شافى الفراجى).

تعليقات

أحدث أقدم