مشاهدات
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژی ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی گوله‌ن له نێو سوپای توركیادا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه داواكاری گشتی توركیا له هه‌ر دوو شاری ئیزمیر وئیسته‌نبۆڵ بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ 532 ئه‌فسه‌ر وپله‌داری دیكه‌ی سوپای توركیا ده‌ركرد .
هه‌ر ئه‌مڕۆ هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و 532 ئه‌فسه‌ر وپله‌داری سوپای توركیا له چه‌ندین شاری جیاجیای توركیا ده‌ستیان به ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن كرد . زۆربه‌ی زۆری ئه‌و ئه‌فسه‌ر وپله‌دارانه‌ی كه بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركراوه له فه‌رمانداریه‌تی گشتی هێزی زه‌مینی توركیان وئه‌وانی دیكه‌یش له فه‌رمانداریه‌تی هێزی ئاسمانی وهێزی ده‌ریایی توركیان .
إرسال تعليق