مشاهدات
بە گوێرەی میدیا ناوخۆییەکان عێراق دوای ئەوەی ساڵح محه‌مه‌د عێراقی كه‌سی نزیكی موقته‌دا سه‌در لە بڵاوکراوەیەکەدا رایگەیاندووە : "زانیاری‌یان پێگەیشتووە له نێوان داعش وشانه نووستووه‌كانی حزبی به‌عس رێککەوتن كراوه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێكی گه‌وره وفراوان بۆ سه‌ر به‌شێك له مه‌زارگه وشوێنه پیرۆزه مه‌زهه‌بییه‌كانی نه‌جه‌ف وكه‌ربه‌لا وبه‌غدای پایته‌خت". ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی بەشێک لە چەکدارانی سەرایا سەلامی سەر بە رەوتی موقتەدا سەدر لە بەغدا وکەربەلا وچەند ناوچەیەکی دیکە بە چەکی سووک وقورس وئۆتۆمبێلی سەربازی بڕژێنە سەر شەقامەکان وجەختیان لەسەر پارێزگاریکردن لە پیرۆزییەکان ومەزهەب ومەزارگەکان کردەوە ودرووشمی پشتیوانی‌یان بۆ موقتەدا سەدر بەرز بکەنەوە".
إرسال تعليق