پەرلەمانتارێكی عیراقی : بەهای دۆلار لەنێو پرۆژە یاسای بودجەدا گۆڕانكاری بەسەر دێت

مشاهدات

 


پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی عیراقیون ڕایدەگەیەنێت بەهای دۆلار لەبەرامبەر دیناردا بە جێگیریی نامێنێتەوە وەك ئەوەی لە بودجەی 2021دا دانراوە .

حەسەن خەڵاتی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی عیراقیون لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەشكردووە : شێوازی ئێستای بودجە جێی ڕەزامەندی نییەو هەموار دەكرێتەوەو پێویستیشە بڕینەكان بەپێی یاسا تایبەتەكانی باج بێت .

هەر لەوچوارچێوەیەدا لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق راپۆرتی خۆی سەبارەت بە پرۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵ راگەیاندو بەو پێیەش ئاستی كورتهێنان كەمدەكرێتەوەو سەرلەنوێ وردەكاری خەرجییەكان دادەڕێژرێتەوە لەگەڵدەستەبەركردنی پشتیوانیكردنی توێژە هەژارەكان . هاوكات لەراپۆرتەكەی لیژنەی داراییدا تەئكید لەسەر زیادكردنی سەرچاوەكانی داهات‌و فرەیی ئەو سەرچاوانە كراوەتەوە ئەمە جگە لەپشتیوانیكردنی كەرتی تایبەت وبەشداری پێكردنی لەپرۆژەی گەشەپێدانی ئابووریدا .

تعليقات

أحدث أقدم