وەفدی هەرێم بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغدا دەكات

مشاهدات

 


وەفدی هەرێم بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات . سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند : سەردانی ئەمجارەی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا بۆ گفتوگۆكردنە لەگەڵ لیژنەی دارایی وفراكسیۆنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و لایەنە سیاسیەكان بۆ چەسپاندنی پشكی شایستە داراییەكانی هەرێم لەپرۆژەیاسای بودجەی گشتی ساڵی 2021 كە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا پرۆژەیاساكە لەئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر بدرێت وپرۆژەیاساكە بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە .

لای خۆشییەوە فارس عیسا نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغدا كۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەفدی هەرێم یە گرنگترین وەسف دەكات و دەڵێت رەنگە یەكلاكەرەوە بێت بۆ خستنەڕووی هەڵوێستی شیعەكان سەبارەت بە پشكی هەرێم لە بودجەدا.

وتیشی ئەو كۆبوونەوەیە گرنگە و رەنگە یەكلاییكەرەوە بێت چونكە بابەتی بودجەی‌ لەسەر پشكی هەرێمی كوردستان ماوە هەرێم بۆچوون و داتاكانی داوەتە دەست لیژنەی دارایی و چاوەڕوانن كە بۆچوونی رەسمی ئەوان وەربگرن .

تعليقات

أحدث أقدم