مشاهدات
ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/12/27 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ماڵی پارێزگاری کۆچکردووی هەولێر د . فرسەت سۆفی کرد ولە نزیکەوە هاوخەمی خۆی بە بنەماڵەکەی راگەیاند .
سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوەدا کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان زیانێکی زۆری بەرکەوت بەهۆی لە دەستدانی کەسایەتییەکی لێهاتوو وبرایەکی دڵسۆز ونیشتمانپەروەری وەک د . فرسەت سۆفی . بەڵام بێگومان رەفتار وهەڵوێستە جوانەکانی د . فرسەت سۆفی هەمیشە بە زیندوویی لە یادەوەریماندا دەمێننەوە .
إرسال تعليق