پەرلەمانتارێكی كورد : حكومەتی عینادی هەرێم خەریكی بێئومێدكردنی زیاتری خەڵكە

مشاهدات

 


نوێنەرێكی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژە دەدات بەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەیەوێت كات بكوژێت نەك چارەسەركردنی كێشە داراییەكان لەگەڵ بەغدا و بە حكومەتێكی "كەللەڕەق" وەسفی دەكات.

بەختیار شاوەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە پەیجی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە كە ئەمڕۆ شەممە بە مەبەستی بەشداریكردن لە دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران گەڕاونەتەوە بۆ بەغدا و نووسیوێتی: "ئەوەی ئازارم دەدا ئەوەیە کە دەڕۆینەوە، بەڵام هیچ ئاسۆیەک نییە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و حکومەتی عینادی هەرێم سوورە لەسەر سیاسەتی خۆی و هەر خەریکی کات کوشتن و بێئومێدکردنی زیاتری خەڵکە".

هەروەها دەڵێت: "دەزانین وەفدێکی بێدەسەڵاتیان ناردووەتە بەغدا، کە نەک ناتوانن دەرچەیەک بۆ پڕۆژە یاسای 2021 بدۆزنەوە، بەڵکو زەحمەتە تەنها 320 ملیارەکەشیان پێ بهێنرێتەوە"

بەختیار شاوەیس رایگەیاند ئەوانەی بەناوی وەفدی هەرێم نێردراون و گوایە خەریکی کاری تەکنیکین، خۆشیان دەزانن کە کێشەی ئەم میللەتە ڕادەستنەکردنی نەوتە، نەک تەکنیک و تەکنیککاری. خۆشیان دەزانن کە پەنجا ساڵی تریش لەنێوان هەولێر و بەغدا بڕۆن و بێن، ناتوانن تەنها لاپەڕەیەک یان دێڕێکیش لەڕێککەوتنی پەنجا ساڵەی تورکیا ببینن".

پەرلەمانتارەكە رایدەگەیەنێت كە "شەش ساڵە کێشەی مووچە و نەوت لەنێوان هەرێم و بەغدا هەیە، بەڵام تازە بەتازە لە (تەکنیکی) داین، داخۆ ئەبێ چەند ساڵی تریشی بوێ تادەگەینە بەشەکانی تری سیناریۆکە؟".

دەشپرسێت: "داخۆ خەڵک بەرگەی ئەو کاتەدەگرێ؟ یان بورکانی پەنگخواردوویان ڕایان ئەچەنێ؟".


تعليقات

أحدث أقدم