لەزگین بۆ KDP : مەرجی هاوپەیمانان و ئەمەریكا بۆ پڕچەككردنی پێشمەرگە ئاشکرا دەکات

مشاهدات

 


بریكاری وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت مەرجی هاوپەیمانان وئەمەریكا بۆ یارمەتیدان وپڕچەككردنی هێزەكانی پێشمەرگە چاكسازییە كە كابینەی نۆیەم لە ئێستادا سەرقاڵی ئەو چاكسازییەیە .

ئەمڕۆ ۱۰ـی ۱۱ـی ۲۰۲۰ لە ڕێوڕەسمێكدا بەئامادەبوونی وەزیری پێشمەرگە شۆڕش ئیسماعیل وبریكاری وەزارەتی پێشمەرگە سەربەست لەزگین هێزەكانی ئەمەریكا هەردوو لیوای ۱٤ و ۱٦ـی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەیان پڕچەك كرد پڕچەككردنی ئەو دوو لیوایەش لە چوارچێوەی پڕۆژەیەكە بە ناوی "پێشمەرگە لە ئایندەدا".

سەربەست لەزگین بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند : "هاوكاریی سەربازیی ئەمەریكا بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان سوودێكی زۆری لە رووی سەربازییەوە هەیە بە ئاراستەی پڕچەككردنی هێزی پێشمەرگە هاوكارییە سەربازییەكانی ئەمەریكاش بۆ هێزی پێشمەرگە خۆی لە چەندین كەلوپەلی سەردەمیانەدا دەبینێتەوە كە بریتین لە زرێپۆش وكەلوپەلی سەربازی بە ستانداردی سەربازیی سەردەم ئەمەش دەبێتە دەرفەتێكی دیكەی گرنگ بۆبەهێزبوونی هێزەكانمان لە ڕووی لۆجستیەوە ."

لەزگین گوتیشی : "مەرجی هاوپەیمانان وئەمەریكا بۆ یارمەتیدان وپڕچەككردنی هێزەكانی پێشمەرگە چاكسازییە لە ڕیزەكانی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان هەروەها چەند هەنگاوێك لە بەرنامەی چاكسازی جێبەجێ كراون لە دوو ساڵی رابردووشدا سیستمی یەكخستنی لیواكان لە چوار بەتالیۆنەوە كراوەتە سێ بەتالیۆن ئەوانەشی زیاد بوون سەرقاڵین رێكیان دەخەینەوە ."

تعليقات

أحدث أقدم