د. بەرهەم ساڵح بانگهێشتنامەیەكی لەمیری كوەیتەوە پێگەیشت

مشاهدات

 


د . بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە سالم زەمانان باڵیۆزی كوەیت لە عیراق لە دیدارەكەدا باڵیۆز كوەیت سڵاو ورێزی شێخ نەواف ئەحمەد جابر سەباح میری دەوڵەتی كوەیتی گەیاندە سەرۆك كۆمار هاوكات نامەیەكی دەستنووسی میری گەیاندە سەرۆك كۆمار وبانگهێشتی رەسمی كرد تا سەردانی كوەیت بكات لای خۆیەوە سەرۆك كۆمار لە رێی باڵیۆز سالم زەمانانی سڵاوی خۆی گەیاندە شێخ ئەحمەد جابر سەباح .


لە دیدارەكەدا باس لە پەیوەندی دێرین ودۆستانەی نێوان عیراق وكوەیت كرا وتەئكیدكرایەوە لە كاركردن لەسەر بەهێزكردنی پەیوەندییەكان بە ئاڕاستەی زیاتر هەماهەنگی لە سەرجەم بوارەكاندا بەجۆرێك خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەل ووڵاتی برا ودۆست بكات وهاوكات بەهای هاریكاری وخۆشەویستی وئاشتی لە ناوچەكەدا بچەسپێنێ . سەرۆك كۆمار بانگهێشتنامەكەی میر نەواف ئەحمەد جابر سەباحی قبوڵكرد بۆ سەردانی كوەیت ورایگەیاند لە كاتێكی گونجاودا سەردانی ئەو وڵاتە دەكات .

تعليقات

أحدث أقدم