مشاهدات
بەڕێوەبەری راگەیاندن ورۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند لە ناحیەی چەمانكێ بە ھۆی تەقینەوەیەكەوە كە پەكەكە داینابوو دوو ئەفسەر وجێگری ئەفسەرێكی پێشمەرگە بریندار بوونە .
لیوا بابەكر فەقێ ئەحمەد بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی پەكەكە بۆمبێكی لە ناحیەی چەمانكێ دانابووەوە وبە ھێزی پێشمەرگەدا تەقیوەتەوە كە بەو هۆیەوە دوو ئەفسەر وجێگری ئەفسەرێك بریندار بوونە .
بەڕێوەبەری راگەیاندن ورۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگە گوتیشی پەكەكە لە دوورەوە تەقە لە ھێزی پێشمەرگە دەكەن بەڵام ھێرشی راستەوخۆ نەبووە وەكو ھێرشكردن بۆ سەر ھێزی پێشمەرگە .
إرسال تعليق