“جیبەجێکردنی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا "

مشاهدات

 


دوای پێشوازییەکی نێوخۆیی ونێودەوڵەتی لە ڕێککەوتنی ئاساییکردنەوەی ڕەوشی شنگال لە نێوان حکوومەتی هەرێم وبەغدا بەرپرسانی پەیوەندیداری ناوچەکە وای دەبینن جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە لە بەرژەندیی خەڵکی ئیزدی وئێزدیخاندایە خەڵک بە ئەمانەتەوە دەتوانن بگەڕێنەوە ناوچەکانیان.

لەو بارەیەوە قادر قاچاخ بەرپرسی لقی شنگالی پارتی گوتی : "ئەو ڕێککەوتنە هەنگاوێکە بۆ ئاساییکردنەوەی شارەکە لە گرووپ وهێزی نایاسایی و"بەکرێگراو" بۆیە خەڵک چاوەڕوانی جێبەجێکردنن ."

بۆچوونی قاچاخ وایە لەگەڵ جێبەجێکردنی ڕێککەوتن خەڵک دەگەرێتەوە ناوچەکانیان وزیاتر لە ٨٥% خەڵک لەگەڵ جێبەجێکردندایە بۆیە ئاواتەخوازن جێبەجێ بکرێ."

لەبارەی ئەوانەی دژایەتیی ڕێککەوتنەکە دەکەن قاچاخ بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی گوتی: "هەڵبەت دژایەتیی دەکەن چونکە چیتر ناتوانن دزی وتاڵانکاری لە گەلی ئیزدی بکەن ئەوان ئاگایان لە ڕەوشی ئێزدییان نییە ناشیانەوێ جێبەجێ بکرێت . هیوادارین حکوومەتی عێراق پەلە لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە بکات ودەرفەت بەو هێزانە نەدات."

هاوکات بەڕێوەبەری ئاسایشی ڕۆژائاوای دیجلەش سوودەکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە بە گەڕانەوەی ئاوارەکان وڕیگریکردن لە تاڵانکاری وکوشتن وجیبەجیکردنی یاسا وەسف دەکات.

لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیی پارتیشەوە هوشداری دەدات داعش بووەتە هەڕەشە لەسەر ئەو ناوچانەی کە لەژێر دەستی پێشمەرگەدا نین تاوەکو پێشمەرگە نەگەڕێتەوە ڕۆژانە ڕووداو و تاوانی کوشتن ڕوو دەدەن.

لە کۆتا قسەکانیشدا گوتی : "ئەوان ئیشیان بە شنگال چییە لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ەوە دەستیان بەسەر شنگالدا گرتووە خەڵک چاوەڕوانی ئیدارەیەکی شەرعی ویاساییە بۆ پاراستنی خەڵکی شارەکە ."

تعليقات

أحدث أقدم