نزار مەلا غەفار : پاسەوانی بەرپرسان رێك دەخرێنەوە و دەخرێنە سەر وەزارەتی ناوخۆ

مشاهدات

 


یەكێك لەو بوارانەی یاسای چاكسازی دەیگرێتەوە پاسەوانی بەرپرسان وفەرمانگەكانی حكوومەت وبارەگای لایەنە سیاسییەكانە ئەندامێكی لیژنەی ناوخۆش دەڵێ لەمەودوا ھەمووپاسەوانەكان دەخرێنە سەر میلاكی وەزارەتی ناوخۆ وبە یاسا ئەركیان پێ دەسپێردرێت .

نزار غەفار ئەندامی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند لە چوارچێوەی یاسای چاكسازیدا ھەموو پاسەوانەكان لە ھەرێمی كوردستان رێك دەخرێن ودەخرێنە سەر میلاكی وەزارەتی ناوخۆ كە لە یەكەیەكی تایبەتدا كۆدەكرێنەوە واتە پاسەوانەكان لەسەر ھەموو یەكەكانی پێشتر نامێنن كە ئەو دەزگایانەی پێشتر سێ لایەن بوون وتەنیا وەزارەتی ناوخۆ ئەركی بەڕێوەبردنیان دەگرێتە ئەستۆ .

ئەندامەكەی لیژنەی ناوخۆ گوتیشی، بەپێی یاسای چاكسازی پێداچوونەوە بە ھەموو پاسەوانەكانی ھەرێمی كوردستان دەكرێت وئەوانەیشی زیادەن دووبارە بەسەر ئەو شوێنانە دابەش دەكرێن كە پێویستیان بە پاسەوان ھەیە وەك دەزگا حكوومی ولایەنە سیاسییەكان .

مەلا غەفار روونیشی كردەوە ھەنگاوی باش نراوە بۆ رێكخستنەوەی پاسەوانەكان وگەشبینین لە ئایندەیەكی نزیكدا ئەوانیش رێك دەخرێن وھەر كەس ولایەنێكیش پێویستی بە پاسەوان نەبێت ئەوا بێگومان ھیچ پاسەوانێكی بۆ تەرخان ناكرێت لەمەودوا تەنیا بە یاسا پاسەوان دابەش دەكرێن .

تعليقات

أحدث أقدم