رەخنە لەدیاریكردنی یاریزانانی هەڵبژاردەی عیراق دەگیرێت

مشاهدات

 


دوای ئاشكراكردنی پێكهاتەی هەڵبژاردەی یەكەمی تۆپی پێی عیراق رەخنەیەكی زۆر لە ستریكچۆ كاتانیچی راهێنەر دەگیرێت و شارەزایان وراهێنەران پێیانوایە نەیتوانیوە پێكهاتەیەكی بەهێز دیاری بكات بریارە لەرۆژانی 12 و17ی ئەم مانگە هەڵبژاردەی عیراق وەك ئامادەكاریی بۆ یارییەكانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2022ی قەتەڕ و2023ی جامی وڵاتانی ئاسیا دوو یاریی دۆستانە ئەنجامبدات كە ئیمارات رووبەڕووی هەردوو هەڵبژاردەی ئوردن وئۆزبەكستان دەبێتەوە بۆ ئەو دوو یارییە 24 یاریزانی بانگهێشتكردووە كە دیارترینیان بریتین لە :


جەلال حەسەن ئەحمەد ئیبراهیم سەعد ناتق عەلی فائیز رێبین سۆلاقا زرغام ئیسماعیل وعەلی عدنان لەگەڵ هەریەك لە بەشار رەسن هومان تارق وئیبراهیچ بایش بۆهێڵی هێرشبردنیش بانگهێشتنی عەلا عەبدولزەهرە ئەیمەن حسێن وموهەنەد عەلی كردووە شارەزایان پێیانوایە كاتانیچ بەهۆی گوشاری تۆرەكۆمەڵایەتیەكان چەند یاریزانێكی بانگهێشتكردووەو شایستە نین ونەیتوانیوە گۆرانكاری لەپێكهاتەكەیدا بكات ویاریزانی نوێ وئاست بەرز بدۆزێتەوە لەبەرامبەردا كاتانیچ پێیوایە ئەوانەی رەخنە لەپێكهاتەكەی دەگرن كەسانی شارەزاو پسپۆر نین

تعليقات

أحدث أقدم