د . ڤیان : دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای قەرز، پێچەوانەی رێككەوتنی ھەرێم و بەغدا بوو

مشاهدات

 


سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت ئەوەی لە پەرلەمان كرا پێچەوانەی رێككەوتنی ھەرێم و بەغدا بوو . دەشڵێ : "ئێمە وەك كورد، ھەموو كوتلەكان بایكۆتی كۆبوونەوەكەمان كرد ودیار نییە لە داھاتوودا چ ھەڵوێستێكمان دەبێت".

د . ڤیان سەبری بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی : "دوای ئەوەی داواكاریی ئێمە لە پڕۆژەی وەرگرتنی قەرز لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە بۆ مووچە جێبەجێ نەكرا ئێمە ھۆڵی پەرلەمانمان بەجێ ھێشت ودەنگمان بەو پڕۆژەیاسایە نەدا وئامادەش نەبووین دەنگی پێ بدەین بە بێ جێبەجێكردنی داواكاریی كورد".

سەبری گوتیشی ھەردوو حكوومەتی ھەرێم وبەغدا رێككەوتنیان كردووە كە مانگانە بەغدا ٣٢٠ ملیار دینار رەوانە بكات بەڵام شیعەكان باسیان لەوە كرد كە ئەوان دژی ئەو رێككەوتنەن وقبووڵی ناكەن بۆیە بێ كورد دەنگیان بە پڕۆژەیاساكە دا .

ناوبراو باسی لەوەش كرد : "بەداخەوە ئەوان ھەمووان پێكەوە رێككەوتن ئەوەی ئەوان ویستیان وەك زۆرینە كە ١٨٠پەرلەمانتارن دەنگیان دا جگە لە كوردەكان كە ئێمەش ھەموو پێكەوە بایكۆتی كۆبوونەوەمان كرد".

دەشڵێ : "تائێستا دیار نییە ھەڵوێستی داھاتوومان لەبارەی ئەو كارەی لە پەرلەمان بەرامبەر كورد كرا چی دەبێت".

تعليقات

أحدث أقدم