مشاهدات
ده‌رباره‌ى یاساى پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12/11/2020 له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به زۆرینه وبه‌بێ ڕه‌چاوكرنى پره‌نسیپه‌كانى هاوبه‌شى وسازان و هاوسه‌نگى وبێ گوێدانه سه‌رنج وتێبینى وپێشنیاره‌كانى نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان تێپه‌ڕێنرا ده‌ستخۆشى له سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ونوێنه‌رانى به‌ڕێزى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین كه یه‌كهه‌ڵوێست بوون بۆ داكۆكیكرن له ماف وشایسته‌كانى گه‌لى كوردستان .
سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان به نیگه‌رانى وبه‌وپه‌ڕى گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌م بابه‌ته وهه‌وڵه‌كانى ده‌خاته گه‌ڕ بۆ پارێزگارى له ماف وشایسته‌كانى خه‌ڵكى كوردستان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وله‌پێناو یه‌كهه‌ڵوێستیى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه كۆبوونه‌وه‌ى هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ولایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان ونوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له حكوومه‌تى فیدرال وئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ساز ده‌كرێت .
إرسال تعليق