مەسرور بارزانی : پشکی کوردستان لە بودجەی حکومەتی فیدراڵی پاداشت نییە، بەڵکو مافێکی خۆمانە

مشاهدات

 


مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە زنجیرە تویتێكدا رایگەیاند كە پشكی كوردستان لە بودجەی حكوومەتی فیدرالیی عێراق پاداشت نییە بەڵكوو مافێكی خۆمانە وهێشتا دەرفەت ماوە ئەو ستەمە ڕاست بكرێتەوە كە لە پشكی هەرێمی كوردستاندا كراوە .

ڕوونیشی كردەوە : "پێشتریش باسمان کردووە پەیوەندی ھەولێر وبەغدا پێویستە لەسەر بنەمای داننان بە ماف وئەرکی ھەر لایەک بێت بەپێی دەستور".

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان جەختی كردۆتەوە كە "ئەو پێشھاتە مەترسیدارە پێویستە بە زووترین کات ڕاست بکرێتەوە . ھێشتاش دەرفەت ماوە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو ستەمەی ئەنجام درا".

تعليقات

أحدث أقدم