لە دیدارەکەدا کە ئۆلیڤیێ دیکۆتینی کونسوڵی
فەڕەنسا لە هەولێریش ئامادەی بوو سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارلەمانی
فەڕەنسا پێزانینی بۆ ڕۆڵی حەکیمانەی سەرۆک بارزانی لە بارودۆخی عێراق وکوردستان
هەبوو وڕاشیگەیاند کە سەرۆک ماکرۆن ڕایسپاردووە کە سەردانی سەرۆک بارزانی بکات بۆ
وەرگرتنی ڕا و بۆچوونی لەمەڕ بارودۆخی سیاسیی عێراق .
هەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق خرایە بەر باس وبیروڕا لەبارەی ئەو ڕێککەوتنەش ئاڵوگۆڕ کرا کە لەنێوان چوارچێوەی هەماهەنگی وسوننە وکورد لەسەر بنەمای دەستوور ئەنجامدراوە جەختیش لەوە کرایەوە کە کێشەکانی عێراق لە ڕێگەی گفتوگۆ چارەسەر بکرێت .
پەیوەست بە پەلامارە مووشەکیەکەی کۆماری
ئیسلامی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان هەردوولا لێدانی خەڵکی سڤیل وبۆردومانی
قوتابخانە وشوێنی مەدەنیان بە تاوانێکی گەورە لە قەڵەم دا .
لە بەشێکی تری ئەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی
سوپاسی گەل وحکوومەتی فەڕەنسای کرد کە لە ڕۆژە سەختەکاندا پاڵپشتی گەلی کوردستان
بوونە بە تایبەتیش هاتنی سەرۆک ئۆڵاند لە کاتی پەلاماری داعش بۆ سەر کوردستان
ئاماژەیەکی گەورەی دۆستایەتیی گەلی فەڕەنسا وگەلی کوردستان بوو .
سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارلەمانی فەڕەنساش ڕایگەیاند وڵاتەکەی بەردەوام دەبێ لە پاڵپشتی و دۆستایەتیی گەلی کوردستان. لە کۆتایی دیدارەکەشدا میدالیای ئەنجوومەنی پیرانی فەڕەنسای وەک دیاری پێشکەش بە سەرۆک بارزانی کرد .
إرسال تعليق