ئەمڕۆ پێشوازیمان لە بەڕێز چۆ كیجۆنگ کونسولی گشتیی نوێی کۆماری کۆریا لە هەرێمی کوردستان کرد.

مشاهدات


 

 

پیرۆزبایی دەستبەکاربوونمان لێکرد وهیوای سەرکەوتنمان بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا هەروەها ئاماژەمان بە پەیوەندیی مێژوویی وتایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان وکۆریا کرد وخواستی بەرەوپێشچوونی پەیوەندی دوولایەنەمان لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە.

 

کونسولی گشتیی کۆریا وێڕای خستنەڕووی کورتەیەک دەربارەی کار وچالاکییەکانیان لە هەرێمی کوردستان سوپاسی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد بۆ هاریکاری وهەماهەنگیی باشیان لەگەڵ کونسوڵخانەی ولاتەکەی.


تعليقات

أحدث أقدم