مشاهدات
ەمڕۆ چوارشەممە 6ی تەممووزی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی نەدیم زەهاوی کرد بە بۆنەی دەستنیشانکردنی وەک وەزیری نوێی دارایی بریتانیا ودەنووسێت : “پیرۆزباییت لێ دەکەین کاک نەدیم زەهاوی بە بۆنەی دەستنیشانکردنت وەک وەزیرى نوێی دارایی .”
لە بەشێکی تری تویتەکەی سەرۆکی حکوومەتدا هاتووە: “بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەردەوامبوونم لە کارکردنی پێکەوەیی بۆ زیاتر پتهوكردنی دۆستایهتیی بههێزی ههرێمی كوردستان و بریتانیا.”
إرسال تعليق